پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی؛ کۆچی دوایی دایە ئامین مەولوودیان


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاویی دایە "ئامین مەولوودیان" هاوسەری هونەرمەندی نەتەوەیی کورد مامۆستا محەممەد ماملێ و دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە "ڕەحیم ماملێ" ناسراو بە (نەجات) لەشاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ کردین.

دایە "ئامین" یەکێک لەو دایکە تێکۆشەرانە بوو،کە هەر لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆڵەیەکی لەتیرباران کردنی 59 کەس لەلاوانی تێکۆشەری شاری مەهاباد بەدەستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی ئازیزی بەخت کرد. دایە "ئامین" لەزۆربەی ڕووداو و کارەساتەکاندا کە بەسەر نەتەوەی کورد لەکوردستانی ڕۆژهەڵاتدا هاتووە بێ هەڵوێست نەبووە و بەردەوام خەمخۆرێکی نەتەوەی کورد بووە و   لەبەرانبەر جنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستی ئازایانە و بوێرانە بووە.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ماملێ و مەولوودیان و هەموو خەڵکی تێکۆشەری مەهاباد و کوردستان دەکات و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندیی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٣٠/١١/١٣٩٩ هەتاویی
١٨/٠٢/٢٠٢١ زاینیی




ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:29:18/02/2021