گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە
گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە
بەداخەوە، شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە٠٢/٠٨/٢٠٢٠ لەڕووداوێکی دڵتەزێن و نەخوازراودا، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بەناوی "تینا محەمەدی" (هێرۆ) گیانی لەدەستدا.
هاوڕێ "هێرۆ" یەکێک لەو گەنج و لاوانەی بوو کە بەم دواییانە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست ببوو و لەم ماوە کورتەدا خۆشەویستییەکی بەرچاوی لە ناو هاوڕێکانی بۆ خۆی دەستەبەر کردبوو.
سکرتارییەتی کۆمەڵە، وێڕای بەداخ بوونی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری هاوڕێ "هێرۆ" و هاوسەنەگەرانی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٢/٠٨/٢٠٢٠
ئهم بابهته 1106
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:58:02/08/2020