دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی سۆماو برادۆست ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ڕۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕ، کاک سبری حەکیمی ڕیک ئابادی، دۆست و لایەنگری دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە هۆی نەخۆشی، لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک سبری، ساڵەکانی دەیەی شەستی هەتاوی یارمەتیدەرێکی دڵسۆزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سۆما و برادۆست بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک سبری، خەڵکی تێکۆشەری سۆما و برادۆست کە هەموو کات پشتیوان و یارمەتیدەری کۆمەڵە و گوردانی ٢٢ی ورمێ بوون و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان موهەندیس حەکیمی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:10:12/07/2020