٢٨ی گەلاوێژ "بەرگری ڕەوا"ی خەڵکی کوردستان لە یاسای نێونەتەوەییدا


٢٨ی گەلاوێژ

"بەرگری ڕەوا"ی خەڵکی کوردستان لە یاسای نێونەتەوەییدا


ئەردەڵان فەرەجی


هێرش، حاشا کردنی مافە و بەرگری، حاشا کردنی ئەو حاشاکارییە و هەر بۆیەش سەلمێنەریمافە.

هێگڵ


لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوو، دەربارەی هۆکارەکان، رەهەند و کاریگەرییەکانی هێرشی رژیمیکۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کوردستانی رۆژهەڵات زۆر وتراوە و زۆریشی لە سەر نووسراوە. رەنگە رەهەندێک کە کەمترین باسی لەبارەوە کرابێت، لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی ئەم پرسە لەرەهەندی یاسای نێونەتەوەییەوە بێت. ئەگەرچی بۆ بەراوردکردن و لێکدانەوەی هێرشی ٢٨یگەلاوێژ بۆ سەر کوردستان و بەرگری خەڵکی کوردستان دژی ئەو هێرش و داگیرکارییانەسەرچاوە و دەقی پڕ بە پێستی نێونەتەوەیی بوونی نییە، بەڵام لە جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان چەند خاڵێک لەوبارەیەوە هەن کە دەکرێت ببنە بنەما و پێوەرێک بۆ لێکدانەوەئەو ڕووداوە.

ئاشکرایە و بەڵگە و دیکۆمێنتی باوەڕ پێکراو لەبەر دەست دان کە باس لە "دەست درێژی"،"هێرشێکی ناڕەوا" و "داگیرکارییەک" دەکەن،  بۆ سەر کوردستانی رۆژهەڵات، بە فەرمانیخومەینی و بەم جۆرە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر "فەتوای جەهاد" دژی کوردی رۆژهەڵات درا

لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژی، هێرشە ناڕەوا و داگیرکارییە، خەڵکی کوردستان دژی وەستانەوە وبە بڕوای چالاکانی سیاسی کورد ئەو بەرەنگارییەی خەڵکی کوردستان تاکوو ئێستا بەردوامە.

دەربارەی ٢٨ی گەلاوێژ دوو چەمک جێی ئاماژەن: "هێرش" و "بەرگری". هەر هەوڵێکیداپڵۆسێنەرانە بۆ سەر ئەویتر ‌"هێرش" و وەستانەوە لە بەرامبەر ئەو هەوڵە داپڵۆسێنەرانەیە،"بەرگری"یە. بەرگری بێ مانا دەبێت ئەگەر هێرشێک لە ئارادا نەبێت.

زۆر بە کورتی بەرگری و بەرگری ڕەوا نەک تەنیا مافی سرووشتی مرۆڤە، بەڵکوو پێویستیبەردەوامی ژیانی هەر گیان لەبەرێکە. هەر بۆیەش لە دێر زەمانەوە شەڕەکانیان بە دوو گرووپدابەش دەکرد: شەڕە ڕەواکان و شەڕە ناڕەواکان. سیسروس رۆمی (۱۰۶ - ۴۳ زاینیییەکەمکەسە کە تیۆری شەڕی ڕەوای هێنایە گۆڕێ و تا رادەیەک توانی دەست بردنی بێ مەرج ورەهای بۆ شەڕ و زۆرداری بەرتەسک بکاتەوە

 

لە سەردەمی هاوچەرخدا، گرینگترین بەڵگەنامەی نێونەتەوەیی کە تێیدا بەرگری ڕەوای وەکمافی سرووشتی ناسیوە، جاڕنامەی گەردوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بە تایبەتیماددەی ٥١ ئەو جاڕنامەیە. بە پێی ئەو ماددەیە لە ئەگەری هێرشی چەکدارانە و سەربازی بۆ سەرئەندامێکی ئەو رێکخراوەیە، تا ئەو کاتەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش هەنگاو و هەوڵی پێویستبۆ سەقامگیری و پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش دەدا، مافی بەرگری تاق و کۆ بۆ ئەو وڵاتەیکە هێرشی کراوەتە سەر بە ڕەسمی ناسراوە.

ماددەی ٥١_ لە ئەگەری هێرشی سەربازی دژی یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تا ئەو کاتەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش (رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) هەنگاوی پێویست بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی دەنێ، هیچ کام لەخاڵەکانی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی سرووشتی بەرگری ڕەوای تاک یان بەکۆمەڵی ئەندامان پێشێل ناکات. ئەندامان دەبێت بە زووترین کات هەوڵەکانی خۆیان بۆئەنجامی ئەو بەرگرییە بە ئاگاداری ئەنجوومەنی ئاسایش رابگەیەنن. ئەم هەوڵانە بە هیچشێوەیەک لە ئەستۆ و بەربرسایەتییەک نییە کە ئەنجوومەنی ئاسایش بە پێی ئەم جاڕنامەیەهەیەتی بۆ پارێزگاری و سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی لە هەر کاتدا کە بەپێویستی بزانێت کە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.

جێی ئاماژەیە کە لە ماددەی ٥١دا ئاماژە بەوە دەکاتی کە پشت بە ستن و جوڵاندنی هێزیسەربازی تەنیا لە کاتی هێرشی سەربازی دا رێگە پێدراوە. بە تایبەتی هەرچەشنە هێرشێکیداگیرکەرانە لە رێگەی هەڕەشە و یان کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی بەدەر لە چوارچێوەیفەسڵی حەوتەمی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە پێی خاڵە ئاماژە پێکراوەکانیجاڕنامەکە نایاساییە.


ئەگەرچی شی کردنەوە و لێکدانەوەی ئەم ماددە یاساییە لە پسپۆڕی شارەزایان و مافپەروەرانییاسای نێودەوڵەتییە، بەڵام ئەم چەند خاڵە دەربارەی مەرجەکانی بەرگری ڕەوا جێی ئاماژەن کەدەکرێت وەک بنەمایەک بۆ هەڵسەنگاندی بەرگری خەڵکی کوردستان دژی هێرشی کۆماریئیسلامی ئێران بە بەرگری "ڕەوا"ی جێی پشتگیری و پشتیوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەڵکیلێوەربگیردرێ کە بریتین لە:

هێرشی سەربازی مەرجی یەکەمی بەرگری ڕەوایە و هەر چەشنە هێرشێکی پێشگیرانەنایاساییە. هەروەها بەرگری ڕەوا دەبێت لە بەرامبەر هێرشێکی سەربازی بێت و هەر چەشنەهێرشێکی ئیدۆلۆژیکی، کولتوری و یان ئابووری نابنە پاساو بۆ بەرگری ڕەوا.

. بەرگری ڕەوا دەبێت "پێویست" (Necessity) بێت. واتە بەرگری ڕەوا کاتێک ئەنجام دەدرێتکە هەموو رێگەچارە ناسەربازی و دیپلۆماسییەکان بە مەبەستی ڕەواندنەوەی مەترسی هێرشگەیشتبێتە بن بەست.

. هاوسەنگی (proportionality) واتە لە نێوان هێرش و بەرگری ڕەوا دا دەبێت هاوسەنگیهەبێت، ئەگەرچی لە بنەڕەتدا دیاریکردنی هێرش و دەستدرێژی لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنیئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، بەڵام دەبێت بەرگری ڕەوا هاوسەنگ بێت لەگەڵئەو هێرش و دەستدرێژییەی کە ئەنجام دراوە. بۆ وێنە ئەگەر هێرش یان دەستدرێژی لە ئاستیپیدادانێکی سەر سنووری نێوان دوو وڵات بێت، نابێت بەرگرییەکە بە جۆرێک بێت کە بگاتەئاستی وێرانکردنی گشتی وڵاتی هێرشبەر.

. بەرگرییەکە بۆ ئەوەی کە ڕەوا بێت، دەبێت خێرا و دوابەدوایهێرشەکە دا بێت. واتە ئەگەرهێرشەکە کرابێت و کۆتاییشی پێ هاتبێت و بەرگرییەکە پاش ماوەیەک ئەنجام بدرێت، ناچێتەخانەی بەرگری ڕەواوە، بەڵکوو ئەمە دەبێت "تۆڵە ستاندنەوە"، مەگەر ئەوەی کە هێرش وداگیرکارییەکە هەر بەردەوام بێت.

. راگەیاندن بە ئەنجوومەنی ئاسایش، هەر ئەو جۆرەی کە لە ماددەی ٥١ی جاڕنامەکەدائاماژەی پێدراوە، واتە هەر هەوڵێک بۆ بەرگری ڕەوا دەبێت بە زووترین کات بە ئاگاداریئەنجوومەنی ئاسایش رابگەیەندرێ.


لێرەدا زۆر بە کورتی بە پشت بەستن بە ماددەی ٥١ی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانو کۆی ماددە و بەندەکانی جاڕنامەکە، پەیوەست بە مافی بەرگری ڕەوا، هەڵسەنگاندنێکدەکەین بۆ بابەتی ٢٨ی گەلاوێژ:

. کوردستان و بەتایبەتی کوردستانی رۆژهەڵات ئەگەرچی لەو کات و تەنانەت ئێستاشیەکیک نییە لە ئەندامانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام ناوچە و دانیشتوانێکیسەلمێنراو، لە ئاستی نێونەتەوەیی هەیە کە لە لایەن یەکیک لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەینەتەوە یەکگرتووەکانەوە هێرشی دەکرێتە سەر. کەواتە هێرشەکە یان داگیرکاری ودەستدرێژییەکە سەلمێنراوە.

. کاتێک کەهێرش دەکرێتە سەر کوردستان، سەرکردایەتی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتیئەو کاتی کوردستان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەر بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە داسەپێندراوە کەبەر دەرکەی ماڵی کوردی گرتووە، بۆ پێشگیری لە خەسار و کاولکاری، بەڵام بێ سوود دەبێت. بە پشت بەستن بە مەرجی دووهەمی بەرگری ڕەوا کە ئاماژە بەوە دەکات بەرگری ڕەوا کاتێکڕەوا دەبێت کە هەموو هەوڵە دیپلۆماتیک و ناسەربازییەکان بێسوود و کاریگەر بن، بەرامبەربەوهێرشەی دەسەڵاتی ناوەند خەڵکی کوردستان دەست دەدەنە بەرەنگار بوونەوە. بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر هێرشێکدا کە هیچ سنوورێکی نەدەپاراست و ژیانی هەموو خەڵکیکوردستانی خسبووە مەترسی لەناوچوونەوە

. ئەگەرچی مقاومەت و بەرەنگاری خەڵکی کوردستان بە هەموو توانایانەوە بە ژن و پیاو وپیر و گەنج و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بووە، بەڵام هیچکات هاوسەنگنەبووە لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژی و داگیرکارییەی کۆماری ئیسلامی و هەموو کات تایتەرازوی هێزی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان قورستر بووە. خەڵکی کوردستان هەرگیزهێرشیان نەکردۆتە سەر بستێک خاکی ئەولاتری کوردستان و تەنیا بەرگرییان لە خۆیان و خاکیکوردستان کردووە.

بەرگری خەڵکی کوردستان لە یەکەم ساتەکانی ئەو هێرش و داگیرکاری و دەستدرێژییەیرژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێکرد و هیچ دەستەوەستانی و وەقفەیەک لە نێوانمەودایهێرش و بەرگریدا نەبووە. ئەگەر ئەو بەرگرییەش تاکوو ئێستاش بەردەوامە، ئەوا تەنیالە بەر ئەوەیە کە ئەو داگیرکاری و دەستدرێژی و هێرشە بۆ سەر کوردستان بەردەوامە و هیچیتر و هەرگیز بەرەنگاری خەڵکی کوردستان نەچۆتە خانەی تۆڵەستاندنەوە.

. لە یەکەم ساتەکانی ئەو هێرشەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، سەرکردایەتیسیاسی کوردستان هەوڵیان داوە لە رێگەی دیپلۆماسی و میدیا جیهانییەکان ئەم هێرشە لە قاوبدەن و بەرەنگاری خەڵکی کوردستان بە ئاگاداری هەموو ڕای گشتی جیهانی بگەیەنن.


ئەگەرچی بە وردبوونەوەی زۆرتر دەربارەی خاڵە ئاماژە پێکراوەکانی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان مەرجەکانی بەرگری ڕەوا زۆرتر و زیاتر رەهەند و ناوەرۆکە داگیرکارانە ودەستدرێژیکارانەکەی هێرشی کۆماری ئیسلامی و لە بەرامبەردا "ڕەوا"یی "بەرگری" خەڵکیکوردستان دەردەکەوێت، بەڵام بێ دەنگی ماناداری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەو سەردەمەدا ولە ئێستاشدا جێی گومانە.


_دەقی ماددەی ٥١ی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:

.

Article 51

Nothing in the present Charter shall impair the inherent right of individual or collective self defense if an armed attack occurs against a Mem-her of the United Nations, until the Security Council has taken the measures necessary to maintain international peace and security. Measures taken by Members in the exercise of this right of self defense shall be immediately reported to the Security Council and shall not in any way affect the authority and responsibility of the Security Council Under the present Charter to take at any time such action as it deems necessary in order to maintain or restore international peace and security.


ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:16:17/08/2019