لە ساڵیادی کۆچی مێژووی شاری مەریوان بە ڕابەرایەتی "کاک فوئادی رابەر"

فوئاد وابوو..

فوئاد خۆشه‌ویستی هه‌موو ماڵه‌ برینداره‌كان بوو.
فوئاد خۆشه‌ویستی هه‌موو باڵنده‌ غه‌مگینه‌كان بوو.
خۆشه‌ویستی هه‌موو ماسیه‌
زه‌ردو سوورو جوانه‌كان بوو
"چونكه‌ تۆڕه‌كانی لێ دوور ئه‌خستنه‌وه‌”
خۆشه‌ویستی هه‌موو گه‌ڵاو گوڵ‌و
دارستان‌و بێشه‌كان بوو
"چونكه‌ ته‌وره‌كانی لێ دوور ئه‌خستنه‌وه‌”
خۆشه‌ویستی هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌ پاكه‌كان بوو
"چونكه‌ درۆكانی نیشان ئه‌دان”
درۆی مناره‌كان
درۆی عه‌مامه‌كان
درۆی جبه‌كان
فوئاد وابوو
فوئاد ئه‌یوت: من هی خۆم نیم.
سه‌رم سه‌ری شاخانه‌و
ده‌ستم ده‌ستی باخانه‌و
قاچم قاچی گوندانه‌و
دڵم دڵی گوڵدانه‌و
چاوم چاوی شارانه‌و
گوێچكه‌م گوێچكه‌ی حه‌قیقه‌ت.

شیرکو بی کەس


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:09:22/07/2019