عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەرەتایی کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە بەفرانباری ٩٦ـەوە دەستی پێکردووە!


پێشکەشکار؛ لەم پێوەندەدا بانگهێشتی بەڕێز «عەبدوڵڵا موهتەدی» سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕمان کردووە. بەڕێز موهتەدی بەخێر بێن بۆ بەرنامەی «چشم انداز»، بابەتی وت و وێژەکە ڕوونە، ئەو دەسەڵات و دەست ڕۆیشتووییانەی کە ڕووحانی باسی لێوە دەکات و دەڵێت نییەتی و داوای دەکات، هەروەها گشت پرسی، بە بڕوای ئێوە بەڕێوە چوونی گشت پرسی کۆماری ئیسلامی لە بن بەست دەرباز دەکات؟ پێ دەچێت کە دۆخی ڕووحانی لەو کاتەی کە ئەمریکا لە بەرجام دا بوو جیاواز بێت لەو کاتەی کە ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرێ. بە ڕای ئێوە چ گۆڕانکارییەکی ستراتیژیک هاتۆتە ئاراوە لە دۆخی ڕووحانی لە کاتی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام تا ئێستا؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەیرکەن بە گشتی لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە پاڵ هەموو عەیب و عارەکان، بەڵام ئەم کێشە و دژوازییە بوونی هەیە کە بەرپرسایەتی دەسەڵاتی جێ بە جێ کار تەواو ڕوون نییە. پۆستێک بە ناوی «رەهبەر» کە ویلایەتی فەقێیە بوونی هەیە و بە پێی یاسا و لە پراکتیک دا لە هەمووان زیاتر دەسەڵاتی هەیە؛ لە بواری سیاسەتی دەرەوە، لە هیزە چەکدارەکان و فەرماندەیی هەموو هێزە چەکدارەکان، لە سیاسەتە ئەمنییەتییەکان، لە سیاسەت دارشتنی ئابووری تەنانەت لە دانان و وەلانانەکان، لە تەلەفزیۆن و میدیا و ... بەڵام هیچ بەرپرسیارییەتێک لە ئەستۆ ناگرێت. بەرامبەر بە هەمووان ناڕەزایەتی دەر دەبڕێت، بەڵام بڕیارەکان خۆی دەیدات. هەر بۆیە گلە و بناشت و سکاڵا لەو بارەیەوە لە ساڵانی پێشووش دا و لە لایەن سەرۆک کۆمارە پێشووەکانیشەوە کە دەسەڵاتی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییان نەبووە، کراوە.
ئێوە سرنج بدەن تەنانەت نە لە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتی جێ بە جێ کار، بەڵکوو لەگەڵ دەسەڵاتی یاسا دانانیش هەروایە، جیا لەوەی کە ئەم پەرلمانە، پەرلمانێکی دێمۆکراتیک نییە، بەڵام هەرچییەک کە هەیە، هەمووان بیریانە تێبینی و سرنج و پێشنیاری زۆر هەبوو دەربارەی «بەرجام»، سەدان نوێنەری مەجلیس قسەیان بوو لە سەری، بەڵام نوێنەری بەیتی ڕەهبەری چوو بۆ مەجلیس و وتی کە؛ «ئاغا (مەبەست خامنەییە) وتوویەتی کە ئەم باسە زۆر نەیکەنە نوێژە درێژە و زوو چارەسەری بکەن.» لە کەمتر لە بیست خولەکدا «بەرجام» لە مەجلیس بە پەلەپرووزکە پەسند کرا. واتە دەسەڵات و دەستڕۆیشتووی ڕەهبەر بانترە لە دەسەڵاتی یاسا دانان، سەرترە لە دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام لە بەرامبەردا وڵامدەرەوە نییە و هیچ بەرپرسیارییەتییەک وەئەستۆ ناگرێت.
ئەم کێشەیە هەر جارە و بە شێوازێک لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات خۆی دەردەخات، لە ئێستادا و دەربارەی پرسیارەکەی جەنابت، بەهۆی ئەوپەڕی گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و بە هۆی کاریگەری دانان و شەلەل کردنی ئابووری ئێران و کە چاوەڕوان دەکرێت زۆرتریش بێت، وای کردووە هەر کەسەو بە جۆرێک لە هەوڵی خۆ دزینەوە لە وەئەستۆ گرتنی بەرپرسیارییەتی دا بێت. چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی کە؛ «زۆر شتی بەرجام ئەو جۆرەی کە دەبوو ببوایە و ئەو پێشناری کردووە بەڕێوە نەچووە، بەڵام ئەرکی من نییە کە دەست تێوەردان بکەم...»، لە لایەکی دیکەوە ڕووحانیش خۆی لە بەرپرسیارییەتی دەدزێتەوە و دەڵێت کە؛ «من دەسەڵاتی پێویستم نییە» ئەم دژوازی و جیاوازییە بە بڕوای من جیاوازی و دژوازییەکی بنەڕەتییە کە لە کۆماری ئیسلامی دا بوونی هەیە و لە کاتێکدا کە گوشار کەمە و دۆخەکە بۆیان باشترە کەمتر دەردەکەوێت، بەڵام لە کاتێکدا کە گوشارەکان وا زیاد دەبن، ئەم دژوازی و جیاوازییە وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین، خۆ دەردەخەن.
پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئامانج چییە؟ ئاغای ڕووحانی کاتێک ئەم باسە دەوروژێنێت سەرۆک کۆماری وڵاتێکە، چ ئامانجێک دەپێکێت و مەبەستی لە هێنانە گۆڕێی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی و نەبوونی دەسەڵاتی پێویست بۆ سەرۆک کۆماریی چییە؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ئەگەر بڕیارە لە ئێران ڕێفراندۆم و ڕاپرسی بکرێت دەبێت لە بۆ نیزام بێت و دەبێت بە چاودێری شارەزایان و کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت. ئەوەی دەبێت لە وڵامی پرسیارەکەی ئێوە ئاماژەی پێ بدرێت ئەمەیە، ئەوان پێیان وایە دووبارە بانگەوازێک ڕوو لە خوارووی کۆمەڵگا و بە کۆمەڵگای مەدەنی بدەنەوە، دەیانەوێت وا بنوێنن کە باوەڕیان بە دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن هەیە و ڕیفراندۆم و ڕاپرسیش هەر بۆ ئەو مەبەستە پێشنیار دەکەن، بەڵام ئەو قسەیە جێی نییە و ڕێی تێناچێت. چونکا کاتێک کە هێشتا (ڕووحانی) هەڵنەبژێردرابوو بۆ خولی دووی سەرۆک کۆمارییەکەی هەموومان دیتمان کە چلۆن وتاربێژی ئاگرینی لە دژی دەستێوەردانی سپای پاسداران لە ئابووری و سیاسەتی ئێران دەکرد بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک بۆ خۆی کۆ بکاتەوە، بەڵام هەر ڕێک پاش هەڵبژرادنەوەی دەستی کرد بە تەحبیب و خۆشەویست کردنی سپای پاسداران. هەر بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا، بە بڕوای من ڕووحانی دەیەوێت وا پیشان بدات کە خەڵک و دەنگی خەڵکی فەرامۆش نەکردووە، بەڵام دەکرێت شتێک ئاماژی پێ بدرێت و ئەویش ئەوەیە کە ڕەنگە ئەو دەسەڵات و دەست ڕۆیشتووی کافی نەبێت کە پێشووتریش سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو گلەییان کردووە، بەڵام بۆچی تا ئێستا قسەی نەکردووە، کەس دەمی گرتبوو؟! ڕووحانی گەلێک ڕاستی لەو بارەوە بە خەڵک نەوتووە و دڵۆپ دڵۆپ و لە کاتێکدا کە پێویستی پێی بێت بۆ وینە ڕوو لە ئیسڵاحخوازان، کۆمەڵگای مەدەنی ڕوویەکی خۆشی پیشان بدەن، باس لە ڕێفراندۆم و ڕاپرسی دەکات. پێم وانییە بۆ بەڕێوەبردنی وەها ڕێفراندۆمێک ڕەزامەند بن. ئەگەر بڕیار بێت دەسەڵات و دەستڕۆیشتووییەکی پێ بدەن (ڕووحانی) دەبێت بە ڕەزامەندی ڕەهبەری نیزام (خامنەیی) بێت نەک لە ڕێگەی ڕێفراندۆمەوە.
پێشکەشکار؛ بە بڕوای بەڕێزتان نەیاری سەرکی ڕێفراندۆم شەخسی ڕەهبەرە؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ پێم وایە هەر وایە و ڕەهبەری و ناوەندە سەرەکییەکانی بڕیار دان و لەوانە سپای پاسداران، دەزگا ئیتلاعاتییەکان، ناوەندە بەهێزەکانی ئابووری لە پشتی پەردەوەن. ئەمانە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت گوتاری ڕێفراندۆم لە ناوخۆی ئێران بێتە ئاراوە و جۆرێک دەنوێنن کە گۆیا خەڵکی ئاسایی لە پرسە سەرەکییەکان بڕیار دەدەن. ئەمە بە پێشینەیەکی زۆر خراپ بۆ خۆیان لێک دەدەنەوە و پێم وانییە بازنەی دەوری خامنەیی ڕێفراندۆم قبووڵ بکات. ئەگەریش نیزام و ڕەهبەری ئەمە قبووڵ بکەن، خامنەیی قبووڵی ناکات و ئەگەریش بڕیار بێت دەسەڵاتێک بە ئاغای ڕووحانی بدرێت، خۆیان دەیدەنێ نەک ئەوەی کە ئیزن و ئیجازەی ئەوە بە خەڵک بدەن کە ئەو دەسەڵات و دەستڕۆیشتووییە بە ڕووحانی بدەن.
پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئێوە ڕەهەندە نێونەتەوەییەکەی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئایا ئەم لێدوانانە و نیشاندانی کەلێنە لە لایەن ڕووحانییەوە، نێوان دەوڵەت و بەدەنەی حاکمییەت پەیامێکی بۆ کۆمەڵگای جیهانی و بۆ ئەو کەسانەی کە ناوبژیوانی و نێوەندگیری دەکەن بۆ وت و وێژ هەیە؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ کۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەمریکا و تەنانەت چین و ڕووسیە و وڵاتانی ناوچەکە ئاگاداری بوونی ناکۆکی و ناتەبایی قووڵی ناوخۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەن. دەزگا ئەمنییەتییەکانیان بەردەوام لەو بارەیەوە ڕاپۆرتیان بۆ دەدەن. ئەگەریش ڕاپۆرتیشیان بۆ نەچێت، بە بەرچاوی هەموو خەڵکی دنیاوە ڕوونە. بۆیە پێم وایە بە دڵنیاییەوە ئەمریکا و باقی وڵاتانی دیکە لە سەر ئەم ناکۆکی و ناتەباییە سەرمایەگوزاری دەکەن.
من بڕوام وایە کە ئێران بۆ وت و وێژ، بژاردەی زۆری لە بەرد دەست دا نییە، کۆماری ئیسلامی بژاردەی بردنەوەی دوو لایەن (برد برد) نییە، شتی وا لە ئارادا نییە، باخت باخت (دۆڕان دۆڕان)ـە، بەڵام هەڵی دەسەنگێنێت کە کام دۆڕاندن بۆ ئەو کەم خەسارترە. بە بڕوای من وت و وێژ یەکێک لەو بژاردانەیە و بژاردەکەی تر پێکدادانی سەربازییە. پێکدادانی سەربازیش بە عەمەلیاتی ئیزائی ناتوانێ بەرەوپێش بڕوات، عەمەلیاتە ئیزائییەکان گوشاری دیپلۆماتیک و سیاسی قورس لە لایەن ئەمریکای بە دواوە دەبێت و ناتوانێت بەریشی پێ بگرێت. 
پێشکەشکار؛ مەبەستی جەنابت عەمەلیاتی هاوشێوەی فوجەیرە و عەرەبستان و عێراقە؟!
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ، ئەم جۆرە عەمەلیاتە ئیزائیانە و هۆشداریدانانە بە  ئەمریکاییەکان بەرەبەرە بەرتەسک و کەمتر دەبێتەوە. پانتایی مانۆڕ و شانۆی کۆماری ئیسلامی لە بواری عەمەلیاتە ئیزائییەکان بەرتەسکتر دەبێتەوە. عەمەلیاتی جیددی کە بەڕاستی ئەمریکاییەکان بکوتێ و خەساریان لێ بدات زۆر شێتانەیە بۆ کۆماری ئیسلامی. ئێوە بمبوورن ئەم دۆر و هاژوو هۆژانەی فەرمەندەکانی سپای پاسداران مەبینن، ئەوان خۆشیان دەزانن کە مرۆڤ گەلێکی ڕێئالیست و واقعبین نین، دەزانن کە وەها زەربەیەکیان وێ دەکەوێت کە خەساری گەورە و گرانیان لێ دەدات. دەمێنێتەوە وت و وێژ، بەڵام موزاکرە تەنیا دانیشتن لە دەوری مێزێک نییە، کۆمەڵێک ئمیتیاز دەدرێت و دەسەنرێت، ئەگەر تەنانەت ٦٠ بۆ ٧٠ لە سەتی ئەوەی کە ئەمریکاییەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کۆماری ئیسلامییان دەوێت، سەر بگرێت، مانای ئەوەیە کە لە بنەڕەتەوە سیاسەتی دەرەوە دەبێت بگۆڕدرێت، هەڵسووکەوت و پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بگۆڕدرێت، دوژمنی لەگەڵ عەرەبستان و ئیسرائیل و ... دەبێت نەمێنیت، دەبێت بە ئابووری جیهانی پەیوەست بێت، ئایا دەتوانێت ئەم هەڵبژاردنەی ببێت، ئەم هەڵبژاردنە زۆر مەترسیدارە بۆ کۆماری ئیسلامی و پێناچیت کۆماری ئیسلامی لە پاش وت و وێژ و ئەم سازشە، سڵامەت بێتە دەرێ.
پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئاماژەتان بە کەلێنی نێوان باڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد و وتتان کە کۆمەڵگای نیونەتەوەیی باوەڕیان بەم کەلێنە کردووە، ئایا ئەم کەلێنە بۆ کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆی ئێران سوودمەند دەبێت و دەتوانن وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیانی کەڵکی لێوەر بگرن؟ ئایا ڕێگایەک بۆ کەڵک وەرگرتن لەم کەلێنە هەیە یان نا؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ئەم باسانە ٢٠، ٢٥ساڵە لە کۆماری ئیسلامی دا دەکرێت. هەر لە سەرەتای باسێک کە دواتر بە ناوی ئیسلاحات ناسراوە لە ناوخۆی ئێرا باسەکەی هەیە، بەداخەوە پێچەوانەکەی بووە. واتە بە ترساندن لەمابەینی خراپ و خراپتر، خەڵکی ئێرانی بەرەو هەڵبژاردنی خراپتر بردووە. من پێم وایە خەڵکی ئێران زۆر بە دڵئاواڵەیی و ڕۆحی هەڵکردن لەگەڵ ئەم بژاردەیە جووڵاوەتەوە. ماوەیەک ئەم بژاردەی هەڵبژاردن لە نێوانی خراپ و خراپتردا یان کەڵک وەرگرتن لە کەلێنی ناوخۆی دەسەڵات، بۆ وێنە ئیسڵاحتەڵەب و ئۆسوولگەراشیان تاقی کردەوە، ئەوەی بەفرانباری ٩٦ بییمان کۆتایی ئەم قۆناغە بوو. سەرەتای ئەم کۆتاییە لە بزووتنەوەی سەوزەوە دەستی پێکرد، بەڵام بە بڕوای من کۆتایی ڕاستەقینە لە بەفرانباری ٩٦ بوو. ئەو بزووتنەوەیە زۆر گەورە نەبوو، حەشیمەتێکی زۆر تێێدا بەشدار نەبوون، بەڵام زۆر بەرفراوان و گشتگیر بوو. هەم لە بواری توێژ و چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، هەم لە بواری جۆگرافیا و هەمیش لە بواری ئیتنیکی و نەتەوەییەوە، لە بواری تەمەنەوە، پانتایی گشتی کۆمەڵگای، گەورەیی ئەم بزووتنەوەیەی نیشان دا، ئەم بزووتنەوەیە نیشانی دا کە خەڵکی ئێران و بەشێکی گەورە لە کۆمەڵگەی مەدەنی خۆی لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی یەکلایی کردەوە و لێی جیابوویەوە. ئەمە ڕاستییەکە کە هەمووان دەیزانن. هەر بۆیە ئەم کەلێنە لە لاوازکردنی دەسەڵات کاریگەر بووە، بەڵام بە بڕوای من لە ڕاکێشانی خەڵک بەرەو بەشێکی دیکەی دەسەڵات ناوسەکەوتوو دەبێت.

بەرنامەی "چشم انداز" (ئەم بەرنامەیە لە کاناڵی تەلەفزیۆنی ایران انترناسیونال)ـەوە بڵاو دەبێتەوە، میوانداری کرد لە بەڕێز هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە.

تەوەرەی بابەتی وت و وێژەکە بریتی بوو لە داواکارییە یەک لە دوای یەکەکانی ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گشت پرسی لە ئێران و هەروەها داواکاری بۆ دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی تایبەت بۆ سەرۆک کۆماری.

ئەوەی لە خوارەوە دیخوێننەوە دەقی وتەکانی هاوڕێ عەبدوڵڵایە لەو دیمانە تەلەفزیۆنییە کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کورد. جێی ئاماژەیە کە لەو دیمانەیەدا بەڕێز حەسەنی شەریعەتمەداری، لێکۆڵەری سیاسیش بەشدار بوو. ئەم بەرنامەیە بە پێشکەشکاری بەڕێز پوویا عەزیزییەوە بەڕێوە چوو.

پێشکەشکار؛ لەم پێوەندەدا بانگهێشتی بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕمان کردووە. بەڕێز موهتەدی بەخێر بێن بۆ بەرنامەی "چشم انداز"، بابەتی وت و وێژەکە ڕوونە، ئەو دەسەڵات و دەست ڕۆیشتووییانەی کە ڕووحانی باسی لێوە دەکات و دەڵێت نییەتی و داوای دەکات، هەروەها گشت پرسی، بە بڕوای ئێوە بەڕێوە چوونی گشت پرسی کۆماری ئیسلامی لەو بن بەست دەرباز دەکات؟ پێ دەچێت کە دۆخی ڕووحانی لەو کاتەی کە ئەمریکا لە بەرجام دا بوو جیاوازە لەو کاتەی کە ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرێ. بە ڕای ئێوە چ گۆڕانکارییەکی ستراتیژیک هاتۆتە ئاراوە لە دۆخی ڕووحانی لە کاتی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام تا ئێستا؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەیرکەن بە گشتی لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە پاڵ هەموو عەیب و عارەکان، بەڵام ئەم کێشە و دژوازییە بوونی هەیە کە بەرپرسایەتی دەسەڵاتی جێ بە جێ کار تەواو ڕوون نییە. پۆستێک بە ناوی "رەهبەر" کە ویلایەتی فەقێیە بوونی هەیە و بە پێی یاسا و لە پراکتیک دا لە هەمووان زیاتر دەسەڵاتی هەیە؛ لە بواری سیاسەتی دەرەوە، لە هیزە چەکدارەکان و فەرماندەیی هەموو هێزە چەکدارەکان، لە سیاسەتە ئەمنییەتییەکان، لە سیاسەت دارشتنی ئابووری تەنانەت لە دانان و وەلانانەکان، لە تەلەفزیۆن و میدیا و ... بەڵام هیچ بەرپرسیارییەتێک لە ئەستۆ ناگرێت. بەرامبەر بە هەمووان ناڕەزایەتی دەر دەبڕێت، بەڵام بڕیارەکان خۆی دەیدات. هەر بۆیە گلە و بناشت و سکاڵا لەو بارەیەوە لە ساڵانی پێشووش دا و لە لایەن سەرۆک کۆمارە پێشووەکانیشەوە کە دەسەڵاتی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییان نەبووە، کراوە.

ئێوە سرنج بدەن تەنانەت نە لە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتی جێ بە جێ کار، بەڵکوو لەگەڵ دەسەڵاتی یاسا دانانیش هەروایە، جیا لەوەی کە ئەم پەرلمانە، پەرلمانێکی دێمۆکراتیک نییە، بەڵام هەرچییەک کە هەیە، هەمووان بیریانە تێبینی و سرنج و پێشنیاری زۆر هەبوو دەربارەی "بەرجام"، سەدان نوێنەری مەجلیس قسەیان بوو لە سەری، بەڵام نوێنەری بەیتی ڕەهبەری چوو بۆ مەجلیس و وتی کە؛ "ئاغا (مەبەست خامنەییە) وتوویەتی کە ئەم باسە زۆر نەیکەنە نوێژە درێژە و زوو چارەسەری بکەن." لە کەمتر لە بیست خولەدا "بەرجام" لە مەجلیس بە پەلەپرووزکە پەسند کرا. واتە دەسەڵات و دەستڕۆیشتووی ڕەهبەر بانترە لە دەسەڵاتی یاسا دانان، سەرترە لە دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام لە بەرامبەردا وڵامدەرەوە نییە و هیچ بەرپرسیارییەتییەک وەئەستۆ ناگرێت.

ئەم کێشەیە هەر جارە و بە شێوازێک لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات خۆی دەردەخات، لە ئێستادا و دەربارەی پرسیارەکەی جەنابت، بەهۆی ئەوپەڕی گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و بە هۆی کاریگەری دانان و شەلەل کردنی ئابووری ئێران و کە چاوەڕوان دەکرێت زۆرتریش بێت، وای کردووە هەر کەسەو بە جۆرێک لە هەوڵی خۆ دزینەوە لە وەئەستۆ گرتنی بەرپرسیارییەتی دا بێت. چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی کە؛ "زۆر شتی بەرجام ئەو جۆرەی کە دەبوو ببوایە و ئەو پێشناری کردووە بەڕێوە نەچووە، بەڵام ئەرکی من نییە کە دەست تێوەردان بکەم..."، لە لایەکی دیکەوە ڕووحانیش خۆی لە بەرپرسیارییەتی دەدزێتەوە و دەڵێت کە؛ "من دەسەڵاتی پێویستم نییە" ئەم دژوازی و جیاوازییە بە بڕوای من جیاوازی و دژوازییەکی بنەڕەتییە کە لە کۆماری ئیسلامی دا بوونی هەیە و لە کاتێکدا کە گوشار کەمە و دۆخەکە بۆیان باشترە کەمتر دەردەکەوێت، بەڵام لە کاتێکدا کە گوشارەکان وا زیاد دەبن، ئەم دژوازی و جیاوازییە وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین، خۆ دەردەخەن.

پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئامانج چییە؟ ئاغای ڕووحانی کاتێک ئەم باسە دەوروژێنێت سەرۆک کۆماری وڵاتێکە، چ ئامانجێک دەپێکێت و مەبەستی لە هێنانە گۆڕێی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی و نەبوونی دەسەڵاتی پێویست بۆ سەرۆک کۆماریی چییە؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ئەگەر بڕیارە لە ئێران ڕێفراندۆم و ڕاپرسی بکرێت دەبێت لە بۆ نیزام بێت و دەبێت بە چاودێری شارەزایان و کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت. ئەوەی دەبێت لە وڵامی پرسیارەکەی ئێوە ئاماژەی پێ بدرێت ئەمەیە، ئەوان پێیان وایە دووبارە بانگەوازێک ڕوو لە خوارووی کۆمەڵگا و بە کۆمەڵگای مەدەنی بدەنەوە، دەیانەوێت وا بنوێنن کە باوەڕیان بە دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن هەیە و ڕیفراندۆم و ڕاپرسیش هەر بۆ ئەو مەبەستە پێشنیار دەکەن، بەڵام ئەو قسەیە جێی نییە و ڕێی تێناچێت. چونکا کاتێک کە هێشتا (ڕووحانی) هەڵنەبژێردرابوو بۆ خولی دووی سەرۆک کۆمارییەکەی هەموومان دیتمان کە چلۆن وتاربێژی ئاگرینی لە دژی دەستێوەردانی سپای پاسداران لە ئابووری و سیاسەتی ئێران دەکرد بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک بۆ خۆی کۆ بکاتەوە، بەڵام هەر ڕێک پاش هەڵبژرادنەوەی دەستی کرد بە تەحبیب و خۆشەویست کردنی سپای پاسداران. هەر بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا، بە بڕوای من ڕووحانی دەیەوێت وا پیشان بدات کە خەڵکی فەرامۆش نەکردووە، دەنگی خەڵکی فەرامۆش نەکردووە، بەڵام دەکرێت شتێک ئاماژی پێ بدرێت و ئەویش ئەوەیە کە ڕەنگە ئەو دەسەڵات و دەست ڕۆیشتووی کافی نەبێت کە پێشووتریش سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو گلەییان کردووە، بەڵام بۆچی تا ئێستا قسەی نەکردووە، کەس دەمی گرتبوو. ڕووحانی گەلێک ڕاستی لەو بارەوە بە خەڵک نەوتووە و دڵۆپ دڵۆپ و لە کاتێکدا کە پێویستی پێی بێت بۆ وینە ڕوو لە ئیسڵاحخوازان، کۆمەڵگای مەدەنی ڕوویەکی خۆشی پیشان بدەن، باس لە ڕێفراندۆم و ڕاپرسی دەکات. پێم وانییە بۆ بەڕێوەبردنی وەها ڕێفراندۆمێک ڕەزامەند بن. ئەگەر بڕیار بێت دەسەڵات و دەستڕۆیشتووییەکی پێ بدەن (ڕووحانی) دەبێت بە ڕەزامەندی ڕەهبەری نیزام (خامنەیی) بێت نەک لە ڕێگەی ڕێفراندۆمەوە.

پێشکەشکار؛ بە بڕوای بەڕێزتان نەیاری سەرکی ڕێفراندۆم شەخسی ڕەهبەرە؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ پێم وایە هەر وایە و ڕەهبەری و ناوەندە سەرەکییەکانی بڕیار دان و لەوانە سپای پاسداران، دەزگا ئیتلاعاتییەکان، ناوەندە بەهێزەکانی ئابووری لە پشتی پەردەوەن. ئەمانە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت گوتاری ڕێفراندۆم لە ناوخۆی ئێران بێتە ئاراوە و جۆرێک دەنوێنن کە گۆیا خەڵکی ئاسایی لە پرسە سەرەکییەکان بڕیار دەدەن. ئەمە بە پێشینەیەکی زۆر خراپ بۆ خۆیان لێک دەدەنەوە و پێم وانییە بازنەی دەوری خامنەیی ڕێفراندۆم قبووڵ بکات. ئەگەریش نیزام و ڕەهبەری ئەمە قبووڵ بکەن، خامنەیی قبووڵی ناکات و ئەگەریش بڕیار بێت دەسەڵاتێک بە ئاغای ڕووحانی بدرێت، خۆیان دەیدەنێ نەک ئەوەی کە ئیزن و ئیجازەی ئەوە بە خەڵک بدەن کە ئەو دەسەڵات و دەستڕۆیشتووییە بە ڕووحانی بدەن.

پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئێوە ڕەهەندە نێونەتەوەییەکەی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئایا ئەم لێدوانانە و نیشاندانی کەلێنە لە لایەن ڕووحانییەوە، نێوان دەوڵەت و بەدەنەی حاکمییەت پەیامێکی بۆ کۆمەڵگای جیهانی و بۆ ئەو کەسانەی کە ناوبژیوانی و نێوەندگیری دەکەن بۆ وت و وێژ هەیە؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ کۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەمریکا و تەنانەت چین و ڕووسیە و وڵاتانی ناوچەکە ئاگاداری بوونی ناکۆکی و ناتەبایی قووڵی ناوخۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەن. دەزگا ئەمنییەتییەکانیان بەردەوام لەو بارەیەوە ڕاپۆرتیان بۆ دەدەن. ئەگەریش ڕاپۆرتیشیان بۆ نەچێت، بە بەرچاوی هەموو خەڵکی دنیاوە ڕوونە. بۆیە پێم وایە بە دڵنیاییەوە ئەمریکا و باقی وڵاتانی دیکە لە سەر ئەم ناکۆکی و ناتەباییە سەرمایەگوزاری دەکەن.

من بڕوام وایە کە ئێران بۆ وت و وێژ، بژاردەی زۆری لە بەرد دەست دا نییە، کۆماری ئیسلامی بژاردەی بردنەوەی دوو لایەن (برد برد) نییە، شتی وا لە ئارادا نییە، باخت باخت (دۆڕان دۆڕان)ـە، بەڵام هەڵی دەسەنگێنێت کە کام دۆڕاندن بۆ ئەو کەم خەسارترە. بە بڕوای من وت و وێژ یەکێک لەو بژاردانەیە و بژاردەکەی تر پێکدادانی سەربازییە. پێکدادانی سەربازیش بە عەمەلیاتی ئیزائی ناتوانێ بەرەوپێش بڕوات، عەمەلیاتە ئیزائییەکان گوشاری دیپلۆماتیک و سیاسی قورس لە لایەن ئەمریکای بە دواوە دەبێت و ناتوانێت بەریشی پێ بگرێت.  

پێشکەشکار؛ مەبەستی جەنابت عەمەلیاتی هاوشێوەی فوجەیرە و عەرەبستان و عێراقە؟!

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ، ئەم جۆرە عەمەلیاتە ئیزائیانە و هۆشداریدانانە بە  ئەمریکاییەکان بەرەبەرە بەرتەسک و کەمتر دەبێتەوە. پانتایی مانۆڕ و شانۆی کۆماری ئیسلامی لە بواری عەمەلیاتە ئیزائییەکان بەرتەسکتر دەبێتەوە. عەمەلیاتی جیددی کە بەڕاستی ئەمریکاییەکان بکوتێ و خەساریان لێ بدات زۆر شێتانەیە بۆ کۆماری ئیسلامی. ئێوە بمبوورن ئەم دۆر و هاژوو هۆژانەی فەرمەندەکانی سپای پاسداران مەبینن، ئەوان خۆشیان دەزانن کە مرۆڤ گەلێکی ڕێئالیست و واقعبین نین، دەزنن کە وەها زەربەیەکیان وێ دەکەوێت کە خەساری گەورە و گرانیان لێ دەدات. دەمێنێتەوە وت و وێژ، بەڵام موزاکرە تەنیا دانیشتن لە دەوری مێزێک نییە، کۆمەڵێک ئمیتیاز دەدرێت و دەسەنرێت، ئەگەر تەنانەت ٦٠ بۆ ٧٠ لە سەتی ئەوەی کە ئەمریکاییەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کۆماری ئیسلامییان دەوێت، سەر بگرێت، مانای ئەوەیە کە لە بنەڕەتەوە سیاسەتی دەرەوە دەبێت بگۆڕدرێت، هەڵسووکەوت و پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بگۆڕدرێت، دوژمنی لەگەڵ عەرەبستان و ئیسرائیل و ... دەبێت نەمێنیت، دەبێت بە ئابووری جیهانی پەیوەست بێت، ئایا دەتوانێت ئەم هەڵبژاردنەی ببێت، ئەم هەڵبژاردنە زۆر مەترسیدارە بۆ کۆماری ئیسلامی و پێناچیت کۆماری ئیسلامی لە پاش وت و وێژ و ئەم سازشە، سڵامەت بێتە دەرێ.

پێشکەشکار؛ بەڕێز موهتەدی ئاماژەتان بە کەلێنی نێوان باڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد و وتتان کە کۆمەڵگای نیونەتەوەیی باوەڕیان بەم کەلێنە کردووە، ئایا ئەم کەلێنە بۆ کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆی ئێران سوودمەند دەبێت و دەتوانن وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیانی کەڵکی لێوەر بگرن؟ ئایا ڕێگایەک بۆ کەڵک وەرگرتن لەم کەلێنە هەیە یان نا؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ئەم باسانە ٢٠، ٢٥ساڵە لە کۆماری ئیسلامی دا دەکرێت. هەر لە سەرەتای باسێک کە دواتر بە ناوی ئیسلاحات ناسروە لە ناوخۆی ئێرا باسەکەی هەیە، بەداخەوە پێچەوانەکەی بووە. واتە بە ترساندن لەمابەینی خراپ و خراپتر، خەڵکی ئێرانی بەرەو هەڵبژاردنی خراپتر بردووە. من پێم وایە خەڵکی ئێران زۆر بە دڵئاواڵەیی و ڕۆحی هەڵکردن لەگەڵ ئەم بژاردەیە جووڵاوەتەوە. ماوەیەک ئەم بژاردەی هەڵبژاردن لە نێوانی خراپ و خراپتردا یان کەڵک وەرگرتن لە کەلێنی ناوخۆی دەسەڵات، بۆ وێنە ئیسڵاحتەڵەب و ئۆسوولگەراشیان تاقی کردەوە، ئەوەی بەفرانباری ٩٦ بییمان کۆتایی ئەم قۆناغە بوو. سەرەتای ئەم کۆتاییە لە بزووتنەوەی سەوزەوە دەستی پێکرد، بەڵام بە بڕوای من کۆتایی ڕاستەقینە لە بەفرانباری ٩٦ بوو. ئەو بزووتنەوەیە زۆر گەورە نەبوو، حەشیمەتێکی زۆر تێێدا بەشدار نەبوون، بەڵام زۆر بەرفراوان و گشتگیر بوو. هەم لە بواری توێژ و چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، هەم لە بواری جۆگرافیا و هەمیش لە بواری ئیتنیکی و نەتەوەییەوە، لە بواری تەمەنەوە، پانتایی گشتی کۆمەڵگای، گەورەیی ئەم بزووتنەوەیەی نیشان دا، ئەم بزووتنەوەیە نیشانی دا کە خەڵکی ئێران و بەشێکی گەورە لە کۆمەڵگەی مەدەنی خۆی لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی یەکلایی کردەوە و لێی جیابوویەوە. ئەمە ڕاستییەکە کە هەمووان دەیزانن. هەر بۆیە ئەم کەلێنە لە لاوازکردنی دەسەڵات کاریگەر بووە، بەڵام بە بڕوای م لە ڕاکێشانی خەڵک بەرەو بەشێکی دیکەی دەسەڵات ناوسەکەوتووە بووە.  

 

 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:30:24/06/2019