بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە؛ ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرز ڕاگیرا

ئاسۆی ڕۆژ

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردان، بە ئامادە بوونی سەرکردایەتی کۆمەڵە، کادر و ئەندام و بەشێکی بەرچاو لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، لە بارەگای ناوەندیی ئەو حیزبە ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە گیرا.

ڕێ و ڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یاد و بیرەوەری هاوڕێ سەعیدی موعینی و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە دەستی پێکرد. پاشان کورتەیەک لە ژیان نامەی هاوڕێ سەعید موعینی ناسراو بە "خانەخوێندرایەوە

دواتر داوا کرا لە هاوڕێ ڕەفیق حسێن پەناهی، پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بەو بۆنەیەوە پێشکەش بکات

لە پەیامەکەی کومیتەی ناوندیی دا ئاماژە بە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە قۆناغەکانی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو کرابوو. لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو؛ "ھەنووکە، رەفتاری کۆماری ئیسلامی وایکردووەکە ھەموو سیناریۆ و ئەگەرێک دەتوانێت بێتەئاراوە بۆ لەناوچوون و ڕووخانی ئەم ڕژیمە. پێمانخۆشە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیا بکەینەوەکە ھەروەک پێشوو، چلۆن چەک و ھزر و بیر و پێنووسمان لە پێناو پاراستنی مافی ڕەوای خەڵکەکەمان ھەڵسووڕاوە، لە ئەگەری ھەر ڕووداوێکدا، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، گیان لەسەردەست و خۆبەخشانە، ئامادەن بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی خەڵک و دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی کوردستان و دووپاتی دەکەینەوە کە  ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی ڕێزلێنانە لەو ئەرکە بەنرخانەی کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بە کردەوە ھێناویانەتە سەر شانۆی سیاسی و پێشمەرگانەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و ھەر کات پێوستیش بێت ئامادەیە جارێکی دیکە نەقش و دەوری مێژووی و گرنگی خۆی بگێڕێت. "لە درێژەی ڕێ و ڕەسمەکەدا کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە، سڕووی ئەی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان پێشکەش کرد لە بە گەرمییەوە لە لایەن بەشدار بووانەوە پێشوازی لێکرا. جێی ئاماژەیە کە هۆنراوەی ئەم سروودە لە لایەن هاوڕێ ئارام بوداغییەوە نووسراوە.

جێی ئاماژەیە کە هەر لەو ڕێ و ڕەسمەدا پۆلێکی دیکە لە کوڕان و کچانی خەباتکاری کوردستانی ڕۆژهەڵات، پاش تەواو کردنی سەرکەوتووانەی دەورەی سیاسی - نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە  بە شێوەی ڕەسمی چەک و پێناسی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە دەست هاوڕێ عەلی بەهمەنی، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و بەرپرسی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە وەرگرت.

ئەو هاوڕێیانەش سروودی "من پێشمەرگەی کوردستانمـیان بە کۆڕ پێشکەش بە بەشداربووان کرد

ڕێ و ڕەسمەکە بە پێشکەشکاری هاوڕێیان ئیدریس عەبدی و ژیلا دانشوەرەوە بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند شیعر و پەخشانی شۆڕشگێڕانە ڕازایەوە و ڕێ و ڕەسمەکە لە کەشێكی هاوڕێیانە وێڕای پیرۆزبایی پێوتن بە پەیوەست بوونی هاوڕێیانی نوێ بە ڕیزی هێزی پێشمەرگە و بە بەڵێن تازەکردنەوە لەگەڵ کاک خانەی موعینی و سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە بۆ درێژەدان بە ڕێگایان تا سەرکەوتن، کۆتایی پێهات.


 


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:07:42:22/06/2019