بەشداری کومیتەی نۆڕوێژی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەیەکی پارلمانی نۆروێژ


بە هەوڵ و ئامادەکاری پارلمانتارەکانی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی مەی ٢٠١٩ی زایینی سمینارێکی بەرفراوانی لە ژێر ناوی "چۆن دەتوانین لە بواری مافی مرۆڤ یارمەتی کوردانی تورکیە، سوریە، عێراق و ئێران بکەین؟!” بۆ ڕەوەندی کوردی سەر بە چوار پارچەی کوردستان، لەپارلمانی نۆروێژ ڕێکخرا

سەرەتا "پێتێر ئەیدەپارلمانتاری حیزبی سوسیالیستی چەپ و نوێنەری گرووپی پارلمانتارانی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ، کە پێشکەشکاری سەرەکی باسەکە بوو، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان وتەیەکی لە سەرپێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چوارپارچەی کوردستان و بەرنامەکانی حیزبەکەی خۆی لە سەر ئەوبابەتە پێشکەش کرددواتر بەڕێز "گراڵدبە ڕەگەز خەڵکی ئوتریش، لەلایەن  ئەمنێستی ئینتێر ناشناڵ ئاماژەی بە هەوڵەکانی خۆیان لەمەڕ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو چوار وڵاتە وا کوردی لە خۆ گرتووە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەر کام لە بەڕێزان عەبدوڵڵا حیجاب، بەهار فەیزوڵڵا، خاتوو هەندرێن نەزیر لە سەرپێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، عێراق وسوریە قسەیەکی کورتیان پێشکەش کرد.

کاتێک بە ئامادەبوان درا کە پرسیار و داواکارییەکانی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەرانی سمینار و پارلمانی نۆروێژ وپارلمانتارەکانی حیزبی سوسیالیست بکەن.

کەسایەتییەکی نۆروێژی کە مامۆستای زانکۆیە و خەڵکی نۆروێژە بە ناوی لارش مەجالێکی پیدرا و قسەو باسێکی پێشکەش ئامادەبووان کرد.

شایانی باسە وەفدێک لە لایەن کومیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ کە بە فەرمی بۆ ئەو سمینارە بانگهێشت کرابوون، بەشداری سمینارەکە بوون. وەفدی کۆمەڵە کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، فەرهاد مینبەری، نگین قادرزادە، بەهار فاتمی و ئیبراهیم کۆنەپۆشی نامەیەکیان لە سەر پێشێل کارییەکانی مافی مڕۆڤ بە هاودەنگی ٣حیزبی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی سمیناردا.

هەروەها، پێش ئامادە بوون لە سمینارەکە هاوڕێیانی کومیتەی کۆمەڵە  نامەیەکی تێر و تەسەل بەزمانی نۆروێژی، کە باس لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هەموو بوارەکانی بزووتنەوەی گەلی کورد ئەکات،  هەر وەها ڕێکارو داواکارییەکانی کۆمەڵە بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، وەک داواکاری تەحویلی پارلمانی نۆروێژ و پتێر ئەیدە وەک نوێنەری پارلمانتارەکانی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ دابوو.

 کۆبوونەوە کاتژمێر ١٧ بە کاتی نۆروێژ دەستی پێکرد وپاش ٣ کاتژمێر باسی چڕ و پڕ کۆتایی پێهات


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ـ کومیتەی نۆروێژ

١٤ی٥ی٢٠١٩


ئه‌م بابه‌ته 399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:35:16/05/2019