مه‌ریوان\ په‌یامی ڕێكخستنه‌ نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌

پێرۆز بێت ٢٦ ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە
 لە کاتێکدا سێبەری ڕەشی دیکتاتۆری پاشایەتی باڵی نگریسی بە سەر کۆمەڵگای ئێران و کوردستان کێشابوو ،هەر دەنگێکی نارازی کپ  دەکرا. لەو سەروبەندەدا بوو لە لایەن کۆمەڵێک خوێنداکاری لاوی کورد ،چرایەک هەڵکرا ، بە ئاشکرا بوونی۹ساڵ خەباتی نهێنی کۆمەڵە لە ٢٦ ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ بە شەهید بوونی یەکێک لە ڕێبەرانی ئەم بزوتنەوەیە کاک حەمە حسین کەریمی لە شاری سقز ،زۆر بە زووی رووناکی ئەو چرا تەواو کوردستانی گرتەوە هەموو چین و توێژەکانی لە دەور خۆی کۆ کردەوە . یەک لە دوای یەک سوننەت وکلتوری دوا کەوتووی کۆمەڵگای لە سەر ڕێگای بزوتنەوەی حەق خوازانەی چەپ و نوێخواز لابرد و ڕچەیەکی نوێ شکاند. یەکێک لە دەستکەوتەکانی کۆمەڵە هاندانی نیوەی کۆمەلگا ژنان بۆ پانتایی خەبات و تێکوشان دژ بە دیکتاتوری و هەڵاواردەنی رەگەزی بوو . ئەم سال لە حالێکدا ڕێز لە ٢٦ ڕێبەندان دەگرین ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زیارتر لە هەموو کاتێك،لە گەڵ کێشەی نێو خۆیی و دەرەکی دەست و پەنجە نەرم دەکات. گوشاری قورس و گران ڕوی لە دەسەلاتی ڕژیم کردووە . گرانی ، بێکاری، فقر و هەژاری ،بێ رەونەقی سفرەی بە تاڵی خەڵک، ژیانیان لێ تاڵ کردووە، گرانی دەواو دەرمان، نەبوونی خزمتگوزاری پێویست ،هەزاران بنەماڵە لە چاوروانی گیان لە دەستدانی ئازیزانیان بە سەر دەبەن ،یا ناچار بە فرۆشتنی یەکێک لە ئەندامانی جستەی خۆیانەن. ژیانی ئاسایی لای خەڵک بێ مانایە و تاڵە ڕۆژانە کۆلبەران بۆ بە دەست هێنانی بژێوی ژیانیان ،گیانیان لە ژیر مەترسیدایە، کۆماری ئیسلامی بە خەیالی خۆی بۆ ڕزگار بوون لەو قێرانانە کە ڕوی تێکردووە ،دەستی داوەتە گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی نێو خۆیی ،بۆ ترساندنی خەلک ڕۆژ نییە لە سیا چالەکانی خۆی حکومی ئیعدام بە ڕێوە نەبات . لەم هەلومەرەجەدا ئێمە وەک ئەندامانی نهێنی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زحمتکێشانی کوردستانی ئێران لە مەریوان، داواکارین  کە کۆمەڵە بە کەڵک وەرگرتن لەهەمو دەرفەتەکان هەوڵ بۆ ناساندنی کێشە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستان بە هەمو جیهان و ناوەندە نێونەتەوەییەکان بدات کە لە ساڵانی ڕابردودا کەم نەبوون ئەو هەوڵانە کە جێگای دەست خۆشین. هەروەها داواکارین لە حیزبی چەپ و شۆڕشگێڕ بۆ ڕێز لێنان لە خۆێنی شەهیدان دەستی یەکگرتنەوە بۆ باقی باڵەکانی تری کۆمەلە درێژ کات ،ڕەمزی سەرکەوتنمان لە یەک بوونماندایە. 
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کۆمەڵە بژی سوسیالیزم بژی کۆمەڵە تشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە مرێوان ٢١ ڕێبەندانی ١٣٩٧

ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:50:12/02/2019