دیداری نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی سوسیالیستی کوردستان

شاندێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان – باکوور، بە سەرپەرەستیی بەڕێز کاک مەسعوود تەک، سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتییان، سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان کرد و لە لایەن وەفدێکی کۆمەڵە کە بریتی بوون لە هاوڕێیان، عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب جێگری کومیتەی ناوەندی پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا کۆمەڵێک بابەت و پرسی گرینگی ناوچەکە کەوتە بەر باس.
هەردوولا پاش ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیەکانی ناوچەکە و کوردستانی باکوور و ڕۆژهەڵات لەسەر گرنگی نزیک بوونەوەو هاوکاری گفتوگو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە کۆتاییدا لە سەر پەیوەندی و دۆستایەتی لە مێژینەیی کۆمەڵە و پارتی سوسیالیستی کوردستان جەخت کرایەوە.

ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:28:19/01/2019