دایكی سێ گیانبەختكردووی ریزەكانی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بەداخ و كەسەرەوە رۆژی هەینی حەوتی بەفرانباری ١٣٩٧ی كۆچی هەتاوی، دایە عایشەی قوبادی دایكی جگەر سووتاوی سێ گیانبەختكردووی كۆمەڵە هاوڕێیان ئیسماعیل، یەدوڵلا و محەمەدی خاتری لە شارەدێی شایەنی ی سەر بە شاری كامیاران پاش تەمەنێك ژیانی سەربەرزانە بە هۆی تەمەن و نەخۆشی، كۆچی دوایی كرد.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو بنەماڵە سەربەرزە و گشت خزم و كەسو كاریان و خەڵكی شایەنی بە گشتی و كاك مەجید بە تایبەت ئەكەین و شەریكی غەم و پەژارەی ئەو بنەماڵە سەربەرزەین.
ئهم بابهته 166
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:39:06/01/2019