۲٠۱٤ی زایینی ،چەکدارانی بیرتەسک و سەدەناوەڕاستیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە
عێراق و شام" ناسراو بە (داعش) پەلاماری شاری شەنگالیان دا و داگیریان کرد
و لەو هێرشە دڕندانەیەدا، شکۆ و هەیبەتی مرۆڤانەی هەزاران مرۆڤی بێتاوان
شکێندرا و بۆ جارێکی دیکە نەیارانی کوردستان و کورد هەوڵی داگیرکارییان لە
کوردستان دا. نادیە موراد پاش ئەوەی لە پێش چاوی ٥ برا و دایک و باوکی
بوونە قوربانی ئەو ستەمە گەورەیە،یەکێک بوو لەو هەزاران کچانەی کە لەلایەن
ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە بەدیل گیران و لە شارەکانی ژێر دەستی داعش بۆ
مەرامە دژی ئینسانییەکان دەکڕان و دەفرۆشران، نادیە موراد دوای ماوەیەک
توانی خۆی لە دەستی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە ڕزگار بکات، دوای ڕزگاربوونی
توانی ببێتە دەنگی ئەو کچە بێتاوانانەی کە لەژێر دەستی داعشدا تووشی
ئەشکەنجە و چەندین کاری قێزەونی دیکە بوونەتەوە. نادیە بە هەوڵ و تێکۆشانی
بەردەوام هاواری پڕ بە گەرووی مرۆڤتەوەری و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی
بوو.
نادیە بەهۆی کارکردنی لەسەر پڕۆژەیەک لەژێر ناوی " کۆتاییهێنان
بە توندوتیژیی جنسی، وەکوو چەکێکی شەڕ" توانی بە هاوبەشی لەگەڵ دێنیس
موکوێگ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەست بهێنێت.
راستییەکی حاشاهەڵنەگرە،
لە ئاست ئازارەکانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، هەر جۆرە خەڵات و
پێزانینێک بارتەقای خەمەکانمان نییە، بەڵام بیستنی لەلایەن ئەوانەی
رەگەزپەرستانە شەو و ڕۆژ دەکەنەوە، تەزوویەک بە لەشیاندا دێت کە بەقەد
هەموو ئەو ئازارانەیە.
لە کاتێک دا "نادیە"خەڵاتی ئاشتی وەردەگرێت کە
ژنانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان بەتایبەتی، لەژێر هێژموونی چەسانەوەی
توندی بیری وەلایەتی فەقیهی رۆژانە رووبەرووی ستەم و بێرێزی دەبنەوە و
ئازایانە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەوڵی بەردەوام دان.
ناوەندی
هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە
نادیە موراد وکوردانی ئیزەدی و سەرجەم ئەو کەسانە دەکا کە بۆ بەدەستهێنانی
ئاشتی و ئازادی لە هیچ چەشنە زەحمەت و تێکۆشانێک درێغی ناکەن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
۱٤ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی