دیداری نێوان پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و پارتی ئازادی کوردستان(ڕۆژاوا)

ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱٨ی زایینی، لە شاری هەولێر، وەفدێکی پارتی ئازادی کوردستانی سووریە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان، کرد.
وەفدی پارتی ئازادی بە سەرپەرشتی بەڕێز "تارێق خێرەکی" ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان و مامۆستا حواس حجی ئەحمەد ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەم پارتە لە لایەن هاوڕێ سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە  هەولێر  و چالاک سوڵتانیان کادری کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا کۆمەڵێک بابەت و پرسی رۆژ هاتە بەر باس و هەر دو لا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان  کرد.
 لە کۆتاییدا لە سەر بەردەوامی و پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادی کوردستانی رۆژئاوا جەخت کرایەوە.

ئه‌م بابه‌ته 401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:07:05/10/2018