دایكی گیانبەختكردوویەكی كۆمەڵە لە مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان كرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، رۆژی سێشەممە، ١٣ی خەرمانان، دایە فاتمە جەلیلی، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوو حسێن سیگاری لە شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لە ژیان كردووە.

دایە فاتمە لەگەڵ ئەوەی دایكی ‌هاوڕێی گیانبەختكردوو حسێن سیگاری بوو، خۆشی كەسایەتییەكی ناسراو و خۆشناوی بووە لە ساڵەکانی دەیەی شەست دا و بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە هۆی پشتیوانی كردن لە سیاسەتەكانی كۆمەڵە، لە زینداندا بووە.

لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە فاتمە دەكەین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:10:07/09/2018