ئەندامێكی كۆمەڵە لە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
بەداخەوە ئاگادار كراین، هاوڕێ ناسر بانوج خەڵكی گوندی ئیسەوڵێی سەربەناوچەی سرشیوی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان كوردستانی رۆژهەڵات و باشوور گیانی لەدستداوە.
جێگای ئاماژەیە كە شەوی ڕابردوو هاوڕێ ناسر بانوج وێڕای سێ كەسی دیكە بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەكەی خەریكی كۆڵبەری بوو كە بەداخەوە، دەكەونە سەر مینی چێندراوی ڕژیم و هاوڕێ ناسر گیانی بەخت دەكات و سێ كەسەكەی دیكەیش بریندار دەبن.
لێرەوە بە ناوی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كومیسێونی ڕاگەیاندنەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خزم و كەسوكاری دەكەین و خۆمان بەشەریكی خەمیان دەزانین.
ئهم بابهته 982
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:19:26/08/2018