دایە كافیە وەیسی، ژنە تێكۆشەری كورد، لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لەژیان كرد

بە پێی هەواڵێك بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە بەداخەوە دایە كافیە وەیسی ڕۆژی پێنج شەممە 25ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشیەوە بۆ هەمیشە  ماڵئاوایی لەژیان كرد .دایە كافیە  ،سیمایەكی خۆشەویست و شۆڕشگێری ناو خەڵك و جەماورەر بوو ،وەكوو ژنێكی ئازادیخواز لە  تاڵی و ناخۆشی و ئازارەكانی سەر ڕێگایی نەترسا و نمونەیەك بوو لە كەرامەت و خۆراگری  وتا دوا ساتەكانی ژیانی ئەم شانازییانەی پاراست .
لەبەرامبەر، زیندان و ئەشكەنجەی كۆماری ئیسلامی ئێران،بوێرانە و نەترسانە،خۆراگر بوو.
كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ،وێرای رێزگرتن لە فیداكاری و خۆراگری خەباتكارانەی دایە كافیە ، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی  بنەماڵە و كەسوكار وهەروها خەڵكی تێكۆشەری  شاری دیواندەرە دەكات وخۆمان بە شەریكی غەمیان ئەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:03:19/08/2018