ئەندامێکی تەشکیلات نهێنی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی پووشپەڕ، هاوڕێ محەمەد قادرنژاد، ئەندامی چالاکی تەشکیلات نهێنی کۆمەڵە لە شاری بۆکان کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە ڕێگای بۆکان، میاندواو بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندارببوو، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، بە هۆی کاریگەری برینەکەی گیانی ئازیزی لە دەستدا.

کاک محەمەد یەکێک لەو هاوڕێ تێکۆشەر و خەباتکارانەی بەشی تەشکیلات نهێنی کۆمەڵە بوو کە ماندووبوونی نەدەناسی و هیچ کات بۆ ساتێکیش لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی لە پێناو خزمەت بە کۆمەڵە و سیاسەتە پێشکەوتنخوازانەکەی درێغی نەکرد.

هاوڕێ محەمەد خۆشەویستی ناو دڵی خەڵکی شاری بۆکان و دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە بوو.

بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کومیتەی زاگرۆسەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێ محەمەد و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:43:07/07/2018