پێشمەرگەیەكی دێرینی كۆمەڵە لەسەردەشت ماڵئاوایی لەژیان كرد

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە، ئەمڕۆ شەممە، 16ی پووشپەڕ، کاک حسێن ڕەسووڵ پوور، پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵە، و خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لەژیان كردووە.
هاوڕێ حسێن ڕەسووڵ پوو، لەسەرەتاکانی دەیەی 60ی هەتاوییەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت و چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی کردەشان.
کاک حسێن لە سەردەمی ژیانی پێشمەرگایەتیدا لە زۆربەی شەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە دژی داگیرکەرانی کوردستان لە ناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەت بەشداری چالاکانەی بووە.

هەر لێرەوە بە ناوی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری كاك حسێن و خەڵكی تێكۆشەری شاری سەردەشت دەكەین و خۆمان بەشەریكی خەمیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:55:07/07/2018