بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە شاری سەردەشت چالاكی تەبلیغی بەڕێوەچوو

بە بۆنەی 31ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە هاوڕێیانی تەشكیلاتی نەهێنی كۆمەڵە لە شاری سەردەشت و ئاواییەكانی دەورووبەری، دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی.

هاورێیانی سەنگەری شار لە شاری سەردەشت بۆ پەیمان نوێكردنەوە لە گەل رێبازی كاك خانەی موعینی و سەرجەم شەهیدانی كۆمەڵە بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵە یادی ئەم رۆژەیان بەرز و بەرێز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی شاری سەردەشت كە چالاكیان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: جادەی سیسێر بۆ سەردەشت، نەستان، نەڵاس، سەروچاوێ، پاركی شار و زۆربەی گەڕەكەكانی ئەو شارە.

ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:49:20/06/2018