چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی بە بۆنەی 31ی جۆزەردان لە شاری سەقز

بە بۆنەی 31ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە و ساڵرۆژی گیانبەختكردنی هاورێ خانەی موعینی لە شاری سەقز چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی بەرێوەچوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کۆمەڵە، چالاكان و هەڵسوراوانی كۆمەڵە لە شاری سەقز بە نووسینی دروشمی تایبەت بە 31ی جۆزەردان و بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵە هەروەها بڵاو كردنەوەی سی دی تایبەت بە رۆژی یادی ئەم رۆژەیان بەرز راگرت.

ئەم شوێنانەی شاری سەقز كە چاڵاكی تەبلیغیان تێدا بەرێوەچووە بریتین لە: شەهرەكی دانشگاە بە سەرجەم كۆڵان و شوێنە گشتێكانەیەوە، گەرەكی قەرەچی ئاوا، هونەرەستانی ئازادگان، سەر سێڕای قەرەچی ئاوا، سەرچەم كۆڵانەكانی قەرەچی ئاوا.

ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:43:18/06/2018