دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵمان پێ گەیشت، دایە ناسکە قادریان، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوومان عەلی نیکبەخت، بە هۆی نەخۆشی لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

دایە ناسکە نموونەی دایکێکی فیداکار، دڵسۆز، ماندوونەناس و خۆڕاگر بوو.

لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دایە ناسکە و بنەماڵەی تێکۆشەری نیکبەخت دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.




ئه‌م بابه‌ته 674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:28:08/05/2018