وەفدێکی PYD سەردانی بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی کرد

ڕۆژی پێنجشەممه، 3ی مای 2018ی زایینی، وەفدێكی پەیوەندیەكانی PYD  كە پێكهاتوو لە بەرێزان "سلێمان عەرەب  بەرپرسی پەیوەندیەكانی سلێمانی" و "خاتوو جیهان خەلیل نوێنەری ژنانی رۆژئاوا لە باشووری كوردستان" و "یوسف كوتی ئەندامی كومیتەی دیپلۆماسی" سەردانی بارەگای ناوەندی كۆمەڵەیان كرد و لە لایەن وەڤدی  سەركردایەتی كۆمەڵه پێكهاتوو لە هاورێیان ساڵح شەریفی و عەبدوڵا ئازەربار ئەندامانی دەفتەری سیاسی و فەرزین كەرباسی و كاكۆ عەلیار , ئیبراهیم محمدی و هاۆری كەۆسەر فەتاحی ئەندامانی كومیتەی ناوەندیەوە پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندی كۆمەڵه و PYD  كرا و جەخت لەسەر بەردەوامی ئەو پەیوەندیانه بۆ ئێستا و داهاتووش كرایەوە، وەڤدی PYD  بە ئاماژەدان بە هەلومەرجی ناۆچەكە و بارودۆخی كوردستانی سوریە و باسی لە پێداویستی یەكگرتوویی هێزه كوردستانیەكان كرد و ڕاپۆرتێكیان پێشكەش كرد. وەڤدی كۆمەڵەش وێران بەخێرهێنانی میوانەكان بۆچوونی خۆی سەبارەی بە دوایین گۆرانكاریەكانی ناوچەكه و كوردستان پێشكەش كرد و بە جەخت كردن لەسەر گرینگی یەگرتوویی وتاری كورد لە هەموو بە شەكانی كوردستان هیوای سەركەوتنی بۆ گەڵی كورد خواست.

دوای دوو كاتژمێر قسە و گفتوگۆ لەسەر بابەته جیاوازەكانی پەیوەندیدار بە پرسی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان، دیدارەكه كۆتایی پێهات.



ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:04:05/05/2018