بەشداریی هەیئەتی كۆمەڵە لە كۆنفڕانسی ڕێكخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو

ڕۆژی هەینی، ١٢ی ئاپریڵ، لە لایەن ڕێكخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو لە شاری هامبورگی ئاڵمان بە هاوكاریی گروپی 'سۆسیالیست و دێموكڕات' لە پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا  كۆنفڕانسێك لە سەر كۆچ و داكۆكی لە پەنابەر  بەڕێوە چوو.
زیادبوونی ڕێژەی زۆری پەنابەر و بە گشتی دۆخی ژیانی كۆچبەران هوكارگەلێك بوون كە ڕێكخراوی هاوپەیمانیی پێشڕەو بە هاوكاریی گروپی 'سۆسیالیست و دێموكڕات' لە پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا لە كۆنفڕانسێكدا لە گەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پەنابەری و كۆچبەران  لە سەر چارەسەر كردنی كۆسپ و تەنگ و چەڵەمەكان باس و لێدوان بكەن.
'هاوكاریی كۆچبەران بكەین و یارمەتی پەنابەران بدەین'، بابەتی دیاریكراوی كۆنفڕانسی شاری هامبورگ بوو كە تێیدا سیاسەتوانان و بەرپرسانی حزبی و حكومی لە گەڵ پسپۆڕانی بابەتی كۆنفڕانس، ڕا و بۆچوونی خۆیان بۆ بەشداربووان شی كردوە. لە لایەن ' UNHCR' دیما یاراد بەرپرسی  دەفتەری یوئێن لە یەكێتی ئوروپا، جوزف ویدن هولزر كەسی دووهەمی بلۆكی 'سۆسیالیست و دێموكڕات' لە پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا، فڕانس تیمرمانس جێگری ریسی كۆمیسیۆنی ئوروپا، وە هەروەها فدریك موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئوروپا و دەیان كەسایەتی دیكە بە پەیامەم و وتار بەشدارییان لە كۆنفڕانس كرد.  
بە یەك ڕۆژ لە چەند  وێڕكشۆپدا گفتوگۆ بۆ چارەسەركردن لە سەر دوو بابەتی بە گشتی كۆچبەر و پەبانەر هەروەها كۆچبەران و پەیوەندیی یەكێتی ئوروپا لە گەڵ ئافریقا كرا.
لە میانەی كۆنفڕانسدا هەیئەتی بەشداربووی دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێر، لە گەڵ چەندین بەرپرس و میوانی بەشداربوو چاوپێكەوتن و گفتوگۆیان ئەنجامدا.

دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
١٣ی ئاپڕیڵی ٢٠١٨

ئه‌م بابه‌ته 357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:32:15/04/2018