چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە شاری بۆكان

لە درێژەی چالاكیی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شار و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە، ئەمجارەیان تێكۆشەران و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری بۆكان بۆ سێهەمین جاری بەردەوام دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشمی "پیرۆز بێ ڕۆژی كۆمەلە، هەر شەكاوە بێت ئاڵای سووری كۆمەڵە و بژی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ" و هەروەها  بڵاوكردنەوەی تراكت و پلاكارتی تایبەت بە ڕۆژی كۆمەڵە بە وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختكردوو (كاك فوئاد مستەفا سوڵتانی و كاك حەمە حسێن‌كەریمی) لە زۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی ئەو شارە ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی شاری بۆكان كە هاوڕێیانی كۆمەڵە چالاكی بەرینی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە: فەرمانداری، فەلەكەی مادەر، ئەبووزەڕ، زانستگای پەیام نوور، سێڕای شەهامەت، فەلەكی كولتەپە، ناڵەشكێنە، شەهرەكی نەساجی، جادە سەد، و لێدانی سەدان پلاكارت لە تابلۆكانی ڕێگای بۆكان سایین قەڵا و زۆربەی گەڕەك و كۆڵانەكانی ناو شار.

هەر شەوی ڕابردوو، چالاكانی كۆمەڵە لە میراوای بۆكان كارتی كومیتەی زاگرۆسی كۆمەڵەیان بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندانەوە بۆ زۆرێك لە بنەماڵەی كادر و ئەندامانی كۆمەڵە و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵە بردووە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیانی سەنگەری شاری كۆمەڵە لە شارەكەی دوكتور جەعفەر شەفیعی، ئێوە ڕێبوارانی بە ئەمەكی ڕێبازی هاوڕییانی گیانبەختكردوو (سەعید مەلاپوور، ڕەحیم عەبدینی، عەلی خودایار، یۆسف ئەلیاس‌وەند و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵەن، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرك و كار و تێكۆشانتان.

ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:49:13/02/2018