چالاكی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە شاری سنە

هاوڕێیان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە (زاگرۆس) لە درێژەی كار و چالاكییەكانیان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، شەوی ڕابردوو بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە شاری سنە بە شێوەیەكی بەربڵاو دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی و بە هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شار پێشوازییان لە ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە كرد.

ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری سنە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردووە بریتین لە:
چوارباخ، مەدرەسەی ئیستقلال، پردی هەوایی قشڵاق، ترمینالی ئوتوبانی سنە و زۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی ئەو شارە.

هەر بژین و بەردەوام بن تێكۆشەران و ڕۆڵە چانەترسەكانی سنەی خوێناوی، دەستی ماندوویەتیتان دەگووشین و هیوای بەردەوام بوون لە ئەرك و كار و تێكۆشانتان بۆ ئاواتەخوازین.

ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:32:13/02/2018