چالاكی بەردەوامی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری شنۆ + وێنە

بە بۆنەی نزیك بوونەوە لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە، هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری شنۆ بۆ دووهەم جاری بەردەوام دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی لەو شارە و بە نووسینی درووشم و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە ڕێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان و چەند دەیە خەباتی شۆڕشگیڕانەی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری شنۆ چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
فەلەكەی قەبری شەهیدان، پادگانی شەكرئاباد، پردی بازاڕ، میراباد و گوندەكانی: شێ عوسمان، هێیە، دێ شەمس، میراوێ، نەڵۆس، باڵاگیر، نەرزیوێ، قورشاوێ، ئاسناوێ و چەپەراوێ.

هەر بژین و بەردەوام بن تێكۆشەرانی سەنگەری شار، بە چالاكی بێ وێنەتان كۆمەڵەتان ڕووسوور و دوژمنتان بە چۆك داهێنا، ماندوو نەبن ئەی ڕێبوارانی ئاڵای سووری كۆمەڵە.


ئه‌م بابه‌ته 279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:33:12/02/2018