چالاكی تەبلیغی هاوڕێیانی كۆمەڵە لە شاری سەقز

هاوڕێیان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری سەقز بە بۆنەی نزیكبوونەوە لە ٢٦ی رێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی تایبەت بەم ڕۆژە، ڕێزیان  لە ٢٦ی ڕێبەندان و چەند دەیە خەباتی بێ وچانی كۆمەڵە گرت.
ئەم شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری سەقز چالاكی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە: شەقامی حافز، شاناز، شەقامی موعەلم، تەپەی شافعی و بەهارستانی خواروو.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیان و ڕۆڵە ئازا و چاونەترسەكانی شارەكەی كاك حەمە حسێن‌ كەریمی، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕۆژی كۆمەڵە لە ئێوە و ڕێبوارانی ئاڵای سووری كۆمەڵە پیرۆز بێت.


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:05:12/02/2018