چالاكی بەردەوامی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان + وێنە

دڵسۆزن و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان بۆ چەندەمین جاری بەردەوام بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە، دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی.
هەوادارانی كۆمەڵە لە ناوچەی كۆماسی مەریوان بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسراوەی تایبەت بە رۆژی كۆمەڵە و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە، كارتی تەشكیلاتی زاگرۆس و ئاڵای كوردستان پێشوازیان لە هاتنی 26ی ڕێبەندان رۆژی كۆمەڵە كرد.
ئەو گوندانەی كە چالاكی تەبلێغیان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: گوندەكانی بەردی سپی، كۆریەرە، هەنگەژاڵە، لاوێسان، گولان، مامۆڵە و بڵچەسوور، وەنێنەی خواروو، وەنێنەی سەڕوو، پلیاندەر، سێوەڕ، .جەڵێڵە و شێخ عەتار.
هاوكات هەر شەوی رابردوو چالاكانی كۆمەڵە بۆ جاری دووهەم لە شاری كانی دینار بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسراوە، كارتی تەشكیلاتی زاگرۆس، وێنەی كاك فوئاد موستەفاسوڵتانی و كاك حەمەحسێن كەریمی پێشوازیان لە هاتنی 26ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە كردووە.
دەستتان خۆش و بەردەوام بن درێژەدەرانی ڕێگای پڕ لە شانازی هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:38:12/02/2018