پەیامی هاوخەمی بەڕێز مەسعود تەک سکرتێری ( PSK) بۆ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە

بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە 2ی پووشپەڕ، بەڕێز مەسعود تەک سکرتیری پارتی سوسیالیستی کوردستان بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی سکرتێری گشتی کۆمەڵە و سەرکردایەتی کرد.





بۆ هەفاڵی هیژا عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

هەفاڵی تێکۆشەر

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە  هەواڵی بیستنی شەهید بوونی سێ پێشمەرگەی تێکۆشەرتان بە دەستی داگیرکەرانی کوردستانمان پێگەیشت کە پەیوەست بوون بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان.
بە ناوی سەرجەم رێبەری و ئەندام و لاینگرانی پارتی سوسیالیستی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەری کۆمەڵە و هاوسەنگەرەکانمان لە پارتەکەتان  و هەروەها بنەماڵەی بەڕێزی ئەو سێ شەهیدە دەکەین.
روحیان شاد، رێبازیان بەردەوام بێت.

مەسعوود تەک
سکرتێری گشتی پارتی سوسیالیسی کوردستان



ئه‌م بابه‌ته 925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:12:09/07/2017