بەیاننامەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی بەیانی شەفیعی



بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، دوێنێ‌، رێكەوتی 1/9/2016ی زایینی، بەیان شەفیعی، كچی هاورێی بەڕێز مەلەكەی موستەفا سوڵتانی و سەركردەی ناوداری كۆمەڵە، هاورێی گیانبەختكردوو، دوكتور جەعفەری شەفیعی بە رووداوێكی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا.

بەیانی كچە تاقانە، لە ئۆردووگاكانی كۆمەڵە چاوی بە ژیان پشكووت، بەڵام بەداخەوە هەر لە سەرەتاكانی تەمەنی منداڵیدا بوو، كە باوكی گیانی بەختكرد. ئەو وەك تەنها یادگارییەكی بە نرخ بۆ ژیانی هاورێ‌ مەلەكەی دڵ بریندارو خاوەن چەند كۆستی یەك لە دوای یەك، مایەوە.

سكرتارییەتی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، بە ناوی هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە هاورێ‌ مەلەكەی موستەفا سوڵتانی و هەردوو بنەماڵەی شەفیعی و مستەفا سوڵتانی دەردەبڕێ‌ و لەم كۆستە گەورەیەدا خۆی بە شەریك و بەشداریان دەزانێ‌.

سكرتارییەتی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
2سیپتامبری 2016ی زایینی ، 12ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی

ئه‌م بابه‌ته 4323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:14:02/09/2016